گێتی
کۆمکاری عەرەبی لەسەر هێرشەکەی تورکیا هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا کە لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە هەرێمی کوردستان و باکووری عیراق بەڕێوەدەچن سەرکۆنەی دەکات و دەشڵێت "ئەو کارەی تورکیا پێشێلی سەروەری خاکی عیراقە".

ئەحمەد ئەبو غیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دەکات "هێرشەکانی تورکیا سەرکۆنە دەکەن و باوەڕیانوایە دەستدرێژییەکی بێ پاساوە بۆسەر سەروەری خاکی عیراق، هەروەها پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە".
باسی لەوەشکردووە، هێرشەکەی تورکیا گرژییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە زیاتر دەکات، بۆیە داوا دەکەن تورکیا دەستهەڵگرێت لەو جۆرە رەفتارانە و رێز لە سەروەری عیراق و بنەمای دراوسێیەتی بگرێت.
شەوی 17ی نیسان سوپای توركیا هێرشێکی داگیرکاریی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتین لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند.
شەوی 17ی نیسان سوپای توركیا هێرشێکی داگیرکاریی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتین لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند.
ر. ئ.