گێتی
175 ساڵ زیندانی دەكرێت.. دامەزرێنەری ویكیلیكس رادەستی ئەمەریكا دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگەی بەریتانیا رەزامەندی پیشاندا بە داوای رادەستكردنەوەی جولیان ئەسانیج، دامەزرێنەری پێگەی ویكیلیكس بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە تۆمەتبارە بە سیخوڕیكردن بەسەر دامەزراوە سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئەو وڵاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 دادگەی وستمنستەر لە بەریتانیا فەرمانێكی رەسمی دەركرد بە رازیبوون لەسەر رادەستكردنی جولیان ئەسانیج، دامەزرێنەری پێگەی ویكیلیكس بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، هەروەك جێبەجێكردنی فەرمانەكەی داوەتە دەست بریتی باتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا.
جولیان ئەسانیج، دامەزرێنەری پێگەی ویكیلیكسە و ساڵی 2010 نزیكەی 700 هەزار بەڵگەنامەی نهێنی پەیوەست بە چالاكییە سەربازی و دیپلۆماسییەكانی ئەمەریكاوە بەتایبەت لە عیراق و ئەفغانستان بڵاوكردەوە، لەوكاتەوە تائێستا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای لە بەریتانیا كردووە بە رادەستكردنەوەی بەمەبەستی دادگاییكردنی، دوای 12 ساڵ لەو داوایە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەریتانیا رەزامەندی لەسەر رادەستكردنەی جولیان ئەسانیج بە ئەمەریكا دەربڕی.
ماڵپەڕی مۆنتی كارلۆ بڵاویكردووەتەوە لە ئەگەری رادەستكردنەوە و دادگاییكردنیدا، جولیان ئەسانیج 175 ساڵ سزای زیندانیكردنی بۆ دەردەچێت.
س.ر