ئابووری
ئەم پارەیە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەم مانگە دەستكراوە بە وەرگرتنی پارەی ئارد لە بەشە خۆراك و هەر خێزانێك لە بەرامبەر بەشە ئاردەكەی برێكی كەم پارەی لێ وەردەگیرێت.
نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەندین ساڵە پارەی بەشە خۆراك لە بریكارەكانی بەشە خۆراك وەردەگیرا واتە پارەی ئاردیش لە لایەن بریكارەكان وەردەگیرا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا ئەو پارەیە لە بریكارەكانی خۆراك وەرناگیرێت گوازراوەتەوە بۆ بریكاری دابەشكردنی بەشە ئارد و مانگانە بڕێك پارە كە بۆ هەر خێزانێك 100 دیناری عیراقیە واتە كەمتر لە یەك دینار وەردەگیرێت".
باسی لەوەش كرد "ئەو پارەیە 50 دیناری بۆ داهاتی حكومەت دەبێت 50 دینارەكەی تری بۆ بریكارەكە دەبێت لە بەرامبەر ئەو كارەی كە دەیكات ئەم جیاكردنەوەش بۆ ئەوە بوو تا توشی كێشە نەبین لە نێوان بریكاری خۆراك و بریكاری ئارد".
لە بەشە خۆراكی مانگانە كە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیان برنج و رۆن و شەكر و ئارد دابەش دەكرێت.