گێتی

میرال ئاكشنەر: ئەردۆغان وەك سەرۆك عەشیرەت هەڵسوكەوت دەكات نەك سەرۆك

مەودا میدیا - سلێمانی |


میرال ئاكشنەر: ئەردۆغان وەك سەرۆك عەشیرەت هەڵسوكەوت دەكات نەك سەرۆك
مەودا میدیا-

سەرۆكی ئی پارتی رەخنەی تووندی لە سەرۆك كۆماری توركیا گرت و رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆی لەسەرووی گەل و یاساوە دەبینێت و بە لۆژیكی "سەرۆك عەشیرەت" هەڵسوكەوت دەكات.

میرال ئاكشنەر، سەرۆكی ئیی پارتی لە میانەی سەرۆكایەتیكردنی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا وتی "لە هەر وڵاتێكدا دادپەروەری نەبوو، ئەوا ئاژاوە و پشێوی شوێنی دەگرێتەوە". 

سەرۆكی ئی پارتی وتیشی "ئایا بڕوا دەكەن لەمڕۆدا دادپەروەری لە وڵاتەكەماندا هەبێت؟ ئایا بڕوا دەكەن یاسا لە وڵاتەكەماندا سەروەربێت؟  ئایا بڕوادەكەن كەسێك هەبێت لە وڵاتەكەماندا مافەكانی پارێزراوبێت؟ بەداخەوە و شەرمەوە، ئەمڕۆ هەموومان وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدینەوە و دەڵێین: بەداخەوە دادپەروەری و یاسا لە توركیا بوونی نییە".

میرال ئاكشنەر ئاماژەی بەوەشكرد "بەداخەوە حكومەت لە توركیا بوونی نییە، تەنها سیستمێك هەیە و یەك كەس بەڕێوەی دەبات و پێیوایە ئەو لەسەرووی یاسا و گەلەوەیە".

سەرۆكی ئیی پارتی ئەوەشی روونكردەوە "ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان پەیڕەوی دەكات دیموكراتی نییە، ئەو پیاوی عەشیرەتە، ئەو خوڵقێنەری قەیرانەكانی وڵاتەكەمانە كە خەریكە بەتەواوی وێرانی دەكات".

میرال ئاكشنەر لەئێستادا سەرۆكی ئی پارتییە و لەگەڵ پێنج پارتی دیكەدا هاوپەیمانێتییەكی شەش قۆڵییان پێكهێناوە و داوای گۆڕینی سیستمی سەرۆكایەتی توركیا بۆ پەرلەمانی دەكەن و دەیانەوێت پارتی داد و گەشەپێدان لە دەسەڵات دووربخەنەوە لە رێگەی هەڵبژاردنەكانەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان