ئابووری
بۆ جوتیاران... لە بەكارهێنانی پەین ئاگادارى ئەم زیانانە بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندازیارێكی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت پەینی ئاژەڵی یاخود پەینی ئەندامی،بە پاشەڕۆی ئاژەڵەکان دەوترێت کە جۆری پاشەڕۆکەش بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆڕێت پێویستە جوتیار لە كاتی بەكارهێنان ئاگاداربێت.
دەوەن سەردار، ئەندازیاری کشتوکاڵی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم جۆرە پەینە سوودی هەیە بۆ باشترکردنی پێکهاتەی خاک و خۆڵ بەڵام دەبێت بزانیت کەی و چۆن ئەم پەینە بەکاردەهێنیت چونکە بە نەزانینی بەکارهێنانی ئەگەری زۆرە رووەکەکانت دووچاری وشک بوون بکەیتەوە".
ئاماژەی بەوەشدەكات "سەرەتا بەهیچ شێوەیەک پەینی ئاژەڵی تازە بەکار مەهێنە بۆ هیچ مەبەستێک، واتە ئەو ئاژەڵە تازە ئەو پاشەڕۆیەی کردبێت، پاشەڕۆی ئاژەڵی بەوە دەناسرێتەوە کە بۆنی زۆرە هەروەها ڕەنگی کاڵ و سەوزە پاشەڕۆی ئاژەڵی تازە چالاکی کیمیاییەکانی تیا زۆرە لە ئەنجامی شیبوونەوەی ماددەکانی ناوی بەهۆی زیندەوەرە شیکەرەوەکانەوە"
باس لەوەشدەكات "بەهۆی ئەو چالاکییە کیمیاییانەی تیایە روودەدات پەینەکە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هەڵاو و گەرمی، بەمەش زیان بە رەگی رووەک دەگەیەنێت و دەیسووتێنێت، پەینی ئاژەڵی تازە دەبێتە هۆی درووستکردنی کرم و مێشوولە و جۆرەها مێرووی زیان بەخشی تر بۆیە ئەمەش سەرچاوەی نەگبەتییە بۆ رووەکەکانت".
دەوەن هەروەها دەڵێت " واباشترە پەینی ئاژەڵی تازە بە نایلۆن دابپۆشرێت تا گەرم دابێت و کرداری شیبوونەوە خێراتر بکرێت و وای لێبکرێت بەکەڵک بێت بۆ بەکارهێنان،پەینی ئاژەڵی باش بەوە دەناسیتەوە کە تەواو رەش بووە و بۆنی کەمبۆتەوە، بە هیچ جۆرێک پەینی ئاژەڵی کۆن و تازە بۆ ئینجانەی ناوماڵ بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کرم درووست دەکات."