گێتی
مووشەکەکەی رووسیا نیوەی ئەوروپا وێراندەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووسیا مووشەکێکی نوێی دروستکردووە بڕیارە پایزی داهاتوو بیداتە سەربازەکانی یەکەم تاقیکردنەوەشی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجام داوە.
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز رۆژی چوارشەممەی رابردوو سوپای رووسیا رایگەیاند "یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی سەرکەوتوو بووە کە کیشوەر بڕە ناوی سارماتییە و شەیتان دووشی پێدەوترێت و بڕیارە لە پایزی داهاتوو بیداتە سەربازەکانی".
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا دوای تاقیکردنەوەکە وتی "ئەمە بەڕاستی چەکێکی بێوێنەیە کە توانای سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بەرز دەکاتەوە و ئاسایشی رووسیا لە بەرانبەر هەڕەشە دەرەکییەکان مسۆگەر دەکات".
سەرۆکی رووسیا وتیشی "ئەو مووشەکە نوێیە هانی ئەو کەسانە دەدات کە دژی ئێمە و وڵاتەکەمان وتار دەدەن دووجار بیربکەنەوە".

بەپێی هەواڵی میدیاکان بێت، مووشه‌كی "شه‌یتان دوو" توانای هەیە 18 هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت، واته ده‌توانێت به ئاسانی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بدات، هەروەها توانای هه‌ڵگرتنی 10 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه، واته به یه‌ك مووشه‌ك له‌و مووشه‌كانه ده‌توانرێت وڵاتانی وه‌ك فەڕه‌نسا یان به‌ریتانیا وێران بكرێت.
س،ر