گێتی

زە گاردیان: توركیا و سوریا بۆ رێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی رێکكدەكەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زە گاردیان: توركیا و سوریا بۆ رێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی رێکكدەكەون
مەودا میدیا-

یەكێك لە نووسەرە گەورەكانی كاروباری دیپلۆماسی لە رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی دەڵێت توركیا رێككەوتنی لەگەڵ سوریا لا گرنگە لەپێناو رێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە باكووری سوریا، ئەوەش لە كڵاوڕۆژنەی ئەو بنەمایەی "ئەو شەڕەیان باشترە".

ئیبراهیم حەمیدی، نووسەری كاروباری دیپلۆماسی لە وتارێكیدا لە رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی كە چاپی ئینگلیزی رۆژنامەوی "شەرقولئەوسەت"ی لەندەنیش بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی "كرۆكی لێدانەكەی مەولود چاویش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە هەفتەی رابردوو ئەوەیە كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد رێكبكەوێت بەبێ ئەوەی دان بە رەوایەتیدا بنێت وەكو ئەوەی لە ئەفغانستان كردی".

لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا، توركیا پاڵپشتیی كۆمەڵێك گروپی چەكدار لە دژی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەكات، هەروەها سێ پرۆسەی سەربازی بەڕێوەبردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی- پەیەدە و هێزەكانی سوریای دیموكرات- هەسەدە.

حەمیدی ئاماژەی بەوەشكردووە "لێدوانەكەی مەولود چاوش ئۆغڵو و ئەگەری كۆبوونەوەی ئەمنی نێوان سوریا و توركیا بۆ رێككەوتنی لەگەڵ دیمەشق، ئامانجەكەی رێگرتنە لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی كە دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی سوریا، توركیا و ئێران".

حەمیدی دوو نموونەی بۆ پشتیوانی قسەكانی هێناوەتەوە كە بریتین لە شەهیدكردنی چەندین كەسایەتی كوردی بەهۆی هێرشی بێفڕۆكەوانەوە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا لە هەفتەی رابردوو، هەروەها هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عیراق.

خ.غ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان