گێتی
میترۆپۆڵ: 59٪ی هاوڵاتییانی توركیا متمانەیان بە ئەردۆغان نەماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- گوڵان بەرهەم
بەپێی راپرسییەكی کۆمپانیای میترۆپۆڵ بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانی توركیا متمانەیان بە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی خراپی ئابووری نەماوە و تووشی بێهیوایی بوون.
ئۆزەر سانجار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆپۆڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئەم پرسیارەمان لە هاوڵاتیییان کردووە: ئایا متمانەت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هەیە قەیرانی دارایی و ئابووریی تورکیا چارەسەربکەن؟".
بەپێی قسەی سانجار دەرئەنجامەكە بەم شێوەیەیە:
59.0٪ی بەشداربووانی راپرسییەكە وتوویانە متمانەیان بە ئەردۆغان نەماوە.
39.1٪ی بەشداربووانی راپرسییەكە وتوویانە ئەردۆغان توانای چارەسەركردنی قەیرانی ئابووریی توركیای هەیە.
سەبارەت بە توانای پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە توركیا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووریی وڵاتەكەیان، بەشداربووانی راپرسییەكە بەم شێوەیە بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو:
77.6٪ی بەشداربووانی راپرسییەكە پێیانوایە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەتوانن قەیرانی دارایی چارەسەربكەن.
20٪ی بەشداربووانی راپرسییەكە بۆچوونیان وایە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن قەیرانی ئابووری چارەسەربکەن.
زانیاری لەبارەی راپرسییەكە بەم شێوەیە:
جوگرافیای راپرسییەکە: لە 24 پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە.
بەشداربووانی راپرسییەكە سێ هەزار و 650 کەس بەشداری پێکراوە.
گ.ب