عارف قوربانی
بكوژه‌كان كێن؟
به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌واڵی به كۆمه‌ڵكوشتنی خێزانێك له چه‌مچه‌ماڵ وه‌كو شۆكێك به‌ناو میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستاندا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و رووداوه شۆك نییه، شۆكی گه‌وره ئه‌و خوێنساردییه‌ی خه‌ڵك و ئه‌و خه‌مساردییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومڕانانی كوردستانه، له ئاستی ئه‌و تاوانه رۆژانه‌ییانه‌ی رووده‌ده‌ن و پاش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك فه‌رامۆش ده‌كرێن و ده‌بن به به‌شێك له رابردوو، بگره زۆریان هه‌ر له بیریش ده‌چنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ روویدا تاوانێكی وه‌حشیگه‌رانه‌یه، به‌ڵام نه یه‌كه‌م تاوانی له‌و جۆره و نه دواتاوانیش ده‌بێت له‌و ژینگه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی پێی دەوترێت هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ی رۆژانه له‌و جوگرافیایه‌دا رووده‌دات له زوڵم و سته‌م و كوشتن، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی ته‌نیا وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شێواو لێی بڕوانرێت، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ره‌و دۆخێك ده‌ڕوات به كه‌ڵكی ژیان نه‌مێنێت. ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین ده‌ڵێت (له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی ئاگایان له‌و خراپهكارییانهیه و رێی لێناگرن).
له دوای رووداوه‌كه، ئه‌وه‌ی پێویست بوو كۆمه‌ڵگە رابچڵه‌كێنێت، ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان بوو، كه وتی "له كۆی 5920 داواكراو ته‌نیا 470 كه‌سیان ده‌ستگیركراون". واتا 5450 كه‌س له‌لایه‌ن دادگەكانهوه داواكراون و ئاماده‌نین مل بۆ یاسا بده‌ن. چی گاڵتەجاڕییەکە كۆمه‌ڵگەیه‌كی بچوك كه‌متر له شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێدا بژیێت و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه و ئاماده‌نین بچنه به‌رده‌م یاسا، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س بن، چی پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگەیه و ئه‌و سیستم و حوكمڕانییه‌ی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی بووترێت به كه‌ڵكی ژیان نه‌ماوه.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كێن ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه و ناچنه به‌رده‌م حوكمی دادگە؟ كێ داڵده‌ی داون؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حساب بۆ یاسا ناكه‌ن و سڵ له سزا و دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری ناكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه له په‌نای به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتین، یاخود له دیوه‌خانی ئه‌و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌تانه‌ن كه پارتی و یه‌كێتی دیوه‌خانانه و هێز و پاسه‌وانیان بۆ دابینكردوون. هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی رووده‌ده‌ن، له سێبه‌ری ئه‌وانه‌دا ئه‌نجامده‌درێت. هیچ بكوژێك نییه به‌بێ پشتیوانی ئه‌مان بتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بمێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده له راستیدا مه‌ترسییه‌كه‌ش هه‌ر ته‌نیا ئه‌م دیوه‌ی تاوان و یاخیبوونه له یاسا نییه، به‌ڵكو ئه‌و جیاوازیكردنانهی له دادگەكانیش ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لائی حزبی و خزم و كه‌س و ده‌ست و پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان، كاریگه‌ری ئه‌مه‌ش هیچی له تاوانی نه‌چوونه به‌رده‌م دادگە كه‌متر نییه. ئه‌وه‌ی له‌ناو دادگەكانیش رووده‌دات له جیاوازیكردن و لایه‌نگیریی له به‌رژه‌وه‌ندیی تاوانبار، نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زوڵملێكراو، ونكردنی راستی و سه‌پاندنی ناهه‌ق به‌سه‌ر هه‌قدا، هه‌موو هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و دوو حزبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نموونه‌ی ئێجگار زۆر هه‌ن، كه تاوان ئه‌نجامدراوه و تاوانبار ده‌ستگیركراوه و دانی بهتاوانهكهشیدا ناوه، دواتر به گوشاری حزب و ده‌سه‌ڵاتداران ئاراسته‌ی لێكۆڵینه‌وه به ئاقارێكی دیکەدا براوه و بكوژ ئازادكراوه. نموونه‌ی نادادپه‌روه‌ری زۆر هه‌یه، كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ڵه یا تاوانێكی بچووك چه‌ندین ساڵ له كونجی زیندان تووندكراوه و ئه‌نجامده‌ری تاوانگه‌لی زۆریش هه‌ن نه‌خراونه‌ته زیندانه‌وه.
لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دیارده زه‌ق و به‌رچاوانه‌ی نادادپه‌روه‌ری ناو دادگەكانیش كه زاده‌ی ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی حزبه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه، به جۆرێك كاری له بێ متمانه‌بوونی دادگە و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه، ته‌نانه‌ت هاوڵاتییانی ئاسایی و بێ پشت و په‌ناش كه كێشه‌یه‌كیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند بچو‌وكیش بێت، ئومێدیان به‌وه نییه دادگە كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكات. یان خۆیان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه، یان كێشه‌كه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ده‌مێنێته‌وه تاوەکو هێنده ئاڵۆز و گه‌وره ده‌بێت و ده‌گاته ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ كوشتن ببەن. مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی كێشه خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له هه‌موو مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی زیاترە له‌سه‌ر داهاتووی هەرێمی كوردستان، رێك به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه نه‌دۆزرێته‌وه، هەرێمی کوردستان پێویستی به هیچ دوژمنێكی دیكه نییه بیڕوخێنێ، چونكه ئه‌م كێشانه ورده ورده هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر ده‌بڕێت.
له هه‌لومه‌رجێكی پڕ له ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وه‌كو ئێستای كوردستانیشدا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌وه‌یه كه رۆژ له دوای رۆژ كێشه‌كان زیاتربن، لێكه‌وته‌كانیشی ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ریه‌ككه‌وتن و كوشتن و تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر په‌ره‌بسێنن. به‌م شێوازه له ئیداره‌دانی كوردستانیش له لایه‌ن ئه‌م دوو حزبه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هیچ هیوایه‌كی له‌سه‌ر بینا ناكرێت، كه لانیكه‌م بیانه‌وێ رێگه له‌وه بگرن خراپتر نه‌بێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌ناو چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هێشتا خه‌ونی ئه‌وه‌یان ماوه به‌دوای سبه‌ینێیه‌كی باشتردا بگه‌ڕێن، ئه‌و هێزانه‌ی به‌شێك نین له‌م كولتووره مه‌ترسیداره، ده‌بێت به‌دوای رێگەچارهیهكدا بگه‌ڕێن پێش هه‌ر شت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ژێرده‌سته‌یی رزگاربكه‌ن. ئه‌وه تاكه رێگەیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ده‌رفه‌تی ژیان بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگەی كوردی دروستبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته و تێڕامانیشه ئه‌وه‌یه كه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری كوردستانیش خه‌ڵكی زۆر دڵسۆز هه‌ن، كەسانی ئازا هه‌ن، زۆر ماندوون به پیشه‌كه‌ی خۆیانه‌وه و ره‌نجی زۆریان له‌و پێناوه‌دا داوه، بۆ ده‌بێت ئه‌وه قبووڵبكه‌ن به‌و ئه‌ندازه‌یه بكرێنه ئامرازی ده‌ستی نه‌ك هه‌ر حزب و به‌رپرسان، ته‌نانه‌ت ئامرازی ده‌ستی خێڵ و عهشیرهتهكانیشهوه. بۆیه پێویسته خه‌ڵك و میدیا ئه‌وانیش بخه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی، تاوەکو ئه‌وانیش بیر له پیرۆزی پیشه‌كه‌یان و له پێگه و ناو و داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه بزانن له‌به‌رده‌م خوا و خه‌ڵكدا به‌رپرس ده‌بن له‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت.
خ.غ