دۆزی ژن
ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 هێمن سلێمان, وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی تاوانێكی كوشتن له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ئاگاداركرانه‌وه، دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت، كه‌سێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه".
ئاماژەی بەوەکرد "هاوسه‌ری ژنه كوژراوه‌كه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه و تەمەنی 32 ساڵە و ژنەکەش تەمەنی 28 ساڵە و خاوەنی منداڵێکن ده‌ستبه‌جێ دوای تاوانه‌كه‌ی خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و دانی به‌وه‌داناوه كه به‌هۆی دروستبونی كێشه‌یه‌ك له‌ماڵه‌كه‌یدا و دروستبونی ده‌مه‌قاڵێ هاوسه‌ره‌كه‌ی خنكاندووه و كۆتایی به ژیانی هێناوه، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت".
س.ر