گێتی

فەلەستین رەتیدەکاتەوە ئەو گوللـەیە رادەستی ئیسرائیل بکات کە شیرینی پێ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەلەستین رەتیدەکاتەوە ئەو گوللـەیە رادەستی ئیسرائیل بکات کە شیرینی پێ کوژرا
مەودا میدیا-

وەزیری کاروباری مەدەنی فەلەستین رادەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی فەلەستین رەتیدەکەنەوە لەگەڵ ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە کوشتنی رۆژنامەنووس شیرین ئەبو عاقلە بکەن، داواکاری ئیسرائیل بۆ رادەستکردنی ئەو گوللـەی شیرینی پێکوژرا رەتدەکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی (العەرەبیە) کە تێیدا هاتووە، حوسێن ئەلشێخ، وەزیری کاروباری مەدەنی فەلەستینی رایگەیاندووە " دەسەڵاتدارانی فەلەستین رەتیانکردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل بکەن لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووسی ناوداری جەزیرە شیرین ئەبو عاقلە دوای ئەوە دوێنێ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کوژرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دەسەڵاتی فەلەستین رەتیکردووەتەوە ئەو گوللـەیە رادەستی ئیسرائیل بکات کە شیرینی پێ کوژراوە"، دەشڵێت "دەسەڵاتدارانی فەلەستین دەڵێن لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە رووداوەکە دەکەین و دواتر ئەنجامەکەی بە شەفافی رادەگەینین".

شیرین ئەبو عاقلە  دوێنێ 11ی ئایاری 2022  لە تەمەنی 52  ساڵیدا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی رۆژنامەوانییدا لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائل کوژرا، شیرین ماوەی 25 ساڵ لە كەناڵی جەزیرە وەكو پەیامنێر كاریدەکرد.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان