کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی نوسراوێکی ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بەمەبەستی هاوردەکردنی دووگی مەڕی بەستوو وەزارەتی کوشتوکاڵڵ راگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەكردووە "کەسێکی ساختەکار ، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دووگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە 10 ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە".
ئەوەش خراوەتە روو "خۆشبەختانە ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە، هەروەها رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە".
دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان
راگەیەنراوێک لە وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
کەسێکی ساختەکار ، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دووگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە 10 ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە.
نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق، هەر وەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە.
خۆشبەختانە ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە.
ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچونە یاساییەکان تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا ووردەکاریی زیاتر دەخەینە ڕوو.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو