گێتی
وەزیری دەرەوەی سوید: پەکەکە تیرۆریستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سوید و فینلاند لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی سوید رایدەگەیەنێت "وڵاتەکەمان پێیوایە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
دوای هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سوید و فینلاند لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی سوید رایدەگەیەنێت "وڵاتەکەمان پێیوایە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
رۆژنامەی ئافتون بێلادتی سویدی لە زاری ئان لێندێ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە کە "وڵاتەکەی وەکو وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا، پێیوایە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆیستییە"، دەشڵێت "راست نییە کە دەوترێت ئێمە پەکەکە وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێنین، ئەگەر تێڕوانینێکی لەو شێوەیە هەبووە، دەبێت راستبکرێتەوە".
پێشتر رەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هەوڵەکانی سوید و فینلاند بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ رایگەیاند "نابێت سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ چونکە بوونەتە پەناگە بۆ پەکەکە و یەپەگە".
پێشتر رەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هەوڵەکانی سوید و فینلاند بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ رایگەیاند "نابێت سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ چونکە بوونەتە پەناگە بۆ پەکەکە و یەپەگە".
لە رابردوودا تورکیا رایگەیاندبوو "هەر وڵاتێک ئەگەر بیەوێت ببێتە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ، نابێت پشتگیری لە پەکەکە و یەپەگە بکات".
ر. ئ.