گێتی

ئەوروپا بۆ دەستكەوتنی غاز هانا بۆ ئیسرائیل و میسر دەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەوروپا بۆ دەستكەوتنی غاز هانا بۆ ئیسرائیل و میسر دەبات
مەودا میدیا-

بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، یەكێتییەكەی لە هەوڵی گەیشتنە رێككەوتندایە لەگەڵ وڵاتانی ئیسرائیل و میسر بۆ بەدەستهێنانی غازی شل پێش هاتنی وەرزی هاوین وەكو هەوڵێك بۆ كۆتاییهێنان بەپشتبەستن بە گازی رووسیا.

جۆزێب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا وتی "پەیوەست بە فرەجۆركردنی هاوكارییەكان، كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا و ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رێككەوتن لەسەر بەدەستخستنی زیاتری گازی شل"، ئاماژەی بەوەشكردووە "لەهەوڵداین لەگەڵ كەنەدا بۆ دەستخستنی غاز و هایدرۆجین بگەینە رێككەوتن".

ئاماژەی بەوەشكرد "یەكێتیی ئەوروپا پلانی رێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل و میسر هەیە بۆ دەستخستنی گازی شل پێش هاتنی وەرزی هاوین".

بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوە، یەكێتیی ئەوروپا ژمارەیەكی پاكێجی سزای بەسەر رووسیادا سەپاند، هەروەها لە هەڵسەنگاندنی ئەوەشدایە پاكێجی شەشەمی سزاكان بەسەر رووسیادا بسەپێنێت كە خۆی دەبینێتەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی نەوتی رووسیا، لە بەرانبەر گرتنەبەری رێوشوێنی لەو جۆرەشدا رووسیا هەڕەشەی ئەوە دەكات سەپاندنی سزای لەو جۆرە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی ئەوروپا و جیهان دەبێت.

ك.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە