گێتی
جەهەپە: کێشەی کورد لە پەرلەمان چارەسەردەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جەهەپە رایدەگەیەنێت، ناتوانن لەوەتێبگەن کە بۆچی دەسەڵاتدارانی تورکیا گۆرانی و ئاهەنگی کوردییان قەدەغەکردووە، دەشڵێت "کێشەی کورد لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەردەکەین".
جەهەپە رایدەگەیەنێت، ناتوانن لەوەتێبگەن کە بۆچی دەسەڵاتدارانی تورکیا گۆرانی و ئاهەنگی کوردییان قەدەغەکردووە، دەشڵێت "کێشەی کورد لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەردەکەین".
فائق ئۆزتراک، وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پرسی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ، سیاسەتی دوو هەڵوێستی جیاواز پەیڕەودەکەن، چونکە پێشتر رایانگەیاندبوو کە پشتیوانی لەو دوو وڵاتە بەتایبەت فینلاند دەکەن کە ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بەڵام لەئێستادا سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بەخێرایی هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە.
باسی لەوەشکردووە، دەبێت تورکیا هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ و پێویستیشە سیاسەتەکانی ئەنقەرە نزیک و هاو ئاراستەبن لەگەڵ سیاسەتی وڵاتانی دۆست، هەروەها دەبێت حکومەت ئاسایشی نەتەوەیی بخاتە پێش هەموو شتێکی دیکە و هەموو کارتەکانی بەردەستی بۆ خزمەتی ئەو پرسە بەکاربهێنێت، نەک سیاسەتی دەرەکی بکاتە هۆکارێک بۆ خۆبەهێزکردن لەناوخۆدا.
وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە لەبارەی پرسی کوردیش لە تورکیا وتی "بەڕاستی ئەستەمە له پێگه و مامەڵەی ئەم دەسەڵاته تێبگەین، بۆچی ئەم دەسەڵاتە دەستیکرد به قەدەغەکردنی گۆرانی کوردی؟ بەڕاستی مەحاڵە تێبگەیت. چەند جارێک باسی چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی کوردمان کرد و ئێمە لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەریدەکەین".
ر. ئ.
ر. ئ.