گێتی
لە هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق سێ کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
روانگەی سوری ئاشکرایکردووە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل پێگەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانی لە نزیک دیمەشق کردووەتە ئامانج، بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ ئەفسەری سیستمی دژە ئاسمانیی سوریا کوژراون و چواری دیکە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوری بۆردوومانەکە لە کاتژمێر 23:00ی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە و جگە لە پێگە سەربازییەکانی دەوروبەری دیمەشق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقیشی کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەیەک لە سوپای سوریاش رایگەیاند، هێرشەکە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە ئەنجامدراوە و باسی لەوەشکردووە، ژمارەیەک لە مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی سووریاوە تێکشکێندراون.
ر. ئ.