گێتی

فەیسبووك و ئینستاگرام بەشدارن.<. كۆمپانیا بیانییەكان كۆچدەكەن و رووسیا زیاتر گۆشەگیر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەیسبووك و ئینستاگرام بەشدارن.<. كۆمپانیا بیانییەكان كۆچدەكەن و رووسیا زیاتر گۆشەگیر دەبێت
مەودا میدیا- رەنگین عەبدوڵڵا فەتاح

سێ مانگ بەسەر هێرشی داگیركاریی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێپەڕدەبێت و بەو هۆیەیشەوە سەدان بازرگان و كۆمپانیا وڵاتەكەیان جێهێشتووە، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر جووڵەی بازرگانی و بازاڕەكان دروستكردووە. نوێترینیشیان پێش هەفتەیەك بوو كاتێك دوای سێ دەیە كاركردن لە وڵاتەكەدا، ماكدۆناڵدز رووسیای بەجێهێشت.

ڤلادیمیر كوكوشكین، بەڕێوەبەری كۆمپانیای چاپكردن لە ئیكاترینبرج كە چوارەم گەورە شاری رووسیایە باس لە كاریگەریی شەڕ و ململانێكان لەسەر كاركردن و بەرهەمهێنانیان دەكات و ئەوەش بێزاری كردوون. ئەوەشی وتووە "گرانبوونی حیبر و كاغەز فشاری زۆری لەسەر كاركردنیان دروستكردووە".


"فەیسبووك و ئینستاگران بەشدارن"
بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیای چاپكردنە بە رۆژنامەی گاردیانی وتووە "ریكلام و بازاڕكردن بۆ بەرهەمەكانمان قورسبووە، چونكە ئینستاگرام و فەیسبووك قەدەغەكراون، راستە ئەوانە شتی بچووكن، بەڵام كاریگەرییەكانیان وردە وردە كۆدەبێتەوە و زیانی بۆ بەرهەمەكانمان دەبێت".

"نانەواخانەكان كاریگەرییان زۆرە"
بەپێی ئامارێك زۆرینەی پێداویستی نانەواخانەكانی رووسیا لە دەرەوەی وڵاتەوە دابیندەكرێت، لەئێستایشدا بەهۆی سزاكانی سەر رووسیاوە دابینكردنی قورسبووە و ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئاست و بڕی بەرهەمهێنان و قازانج دەبێت.
ماریا شاجینا لە پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ پرسە ستراتیژییەكان دەڵێت "بەهۆی بەجێهێشتی بە كۆمەڵی كۆمپانیاكانەوە، توانای رووسیا لە بەرهەمهێنانی زۆر بەرهەمی بەكارهاتووی ناوخۆی كەمیكردووە و ئەوەش كاریگەریی نەرێنی دەبێت".

راپرسییەكان چی دەڵێن؟
سەنتەری لیفادای سەربەخۆ بۆ راپرسی ئەنجامێكی هەژێنەری خستووەتەڕوو كاتێك زۆرینەی رووسەكان بەشدارییان تێداكردووە و دەركەوتووە "ئەو ماوەی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا خراپترین ماوەیە بۆ خەڵكی رووسیا و ناتوانن شتی گەورە بكڕن، تەنانەت زۆرینەیان توانای دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانی خۆشیان نییە".

"بژاردەكان سنووردارن"
بەپێی دانپێدانانی بەرپرسەكانی هەڵئاوسانی داكشانی ئابووریی رووسیا لە ساڵی 2022 دەگاتە 8 بۆ 12%. هەروەها بانكی ناوەندی رووسیا پێشبینیكردووە رێژەی هەڵئاوسان بگاتە 18 بۆ 23%.
لەئێستا رووسیا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غازەوە دەتوانێت جۆرێك لە پشتیوانی سیاسەتی ئابووریی وڵاتەكەی بكات، ئەوەش دەزانرێت كە رووسیا لەژێر فشارێكی گەورەی ئابوورییدایە و تێچووی رۆژانەی یەك رۆژی شەڕكردنی سوپاكەی بریتییە لە 300 ملیۆن دۆلار.
زۆرینەی شارەزایانی ئابووری جەخت لەوە دەكەنەوە "دۆخی ئابووریی رووسیا خراپە و ئەگەر شەڕ كۆتایی نەیەت، ئەوا بەتەواوی تووشی هەڵئاوسان و داكشان دەبێت".

ك. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان