کوردستانی

کار بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکرێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی کرد سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دوایەی چەکدارانی داعش بۆ سنوورەکانی گەرمیان و شارۆچکەی خانەقین.

لەبارەی سەردانەکەیانەوە رزگار محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە و بارەگای ئاسایشمان کرد لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە نزیکەوە لە بارودۆخ و گوزەرانی ئەوانمان پرسی".

رزگار محەمەد وتیشی "کەموکورتی هەیە لە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە و پێدوایستی سەربازی، کە ئەمانە هەمووی دەبینران".

بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە هەموو ئەو کەموکوڕیانەمان لای خۆمان نووسیەوە دەمانەوێت بیکەینە راپۆرتێک و بیگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی ئەو پێداویستیە سەربازیانە کە پێویستە بۆ ئێستا بۆ ئەو هێزانە دابین بکرێت، هەروەها پێویستە هێزە زیاتریش رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێت بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکرێتەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو کەموکورتیە سەربازایەنە وادەکات کە نەتوانرێت هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پێویست بەرگری بکەن لە بەرامبەر چەکدرانی داعش".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان