گێتی
لەناو جەرگەی تاراندا فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران تیرۆركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو چەكداری ماتۆڕسوار بە دەستڕێژی گولـلە، فەرماندەیەكی دیاری سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەناو شاری تاران و لە ئۆتۆمبێلەكەیدا تیرۆركرد.
ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران- ئیرنا ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی ئایاری 2022 رایگەیاند "لە شەقامی محێدین ئیسلامی تارانی پایتەخت، دوو چەكداری ماتۆڕسوار عەقید حەسەن سیاد ئەلخزێرییان كوشتووە".
بەپێی كەناڵە ئێرانییەكە عەقیدە سەربازییەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە و هەر لە هەمان شوێنی دانیشتنەكەیدا گیانی لەدەستداوە.
ئەسۆشەیتدپرێس زانیاریی زیاتری خستووەتەڕوو و نووسیویەتی "هێرشبەرەكان پێنج فیشەكیان ناوە بە فەرماندە سەربازییە ئێرانییەكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە لەناو جەرگەی تارانی پایتەختی ئێراندا".
جێگەی ئاماژەیە، تاكو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی كوشتنی عەقید حەسەن سیاد ئەلخزێرییان لەئەستۆ نەگرتووە.
ر.ئ.