کوردستانی
باوکی لیا: تاکە هەڵەی ئێمە ئەوە بوو لیامان نەبردە پزیشکی دادوەری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
باوکی لیای تەمەن 10 ساڵان ئەو منداڵەی هەفتەی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی سەگ پەلاماری دا و گیانی لەدەستدا رایدەگەیەنێت بەپێی ئەنجامەکانی پزیشکی داد بێت لیا سەگ خواردوویەتی، ئاماژە بەوەشدەکات تاکە هەڵەی ئەوان ئەوە بوو لیامان نەبردە پزیشکی دادوەری.
عەلی رەحیم، باوکی لیای تەمەن 10 ساڵان ئەو منداڵەی هەفتەی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی سەگ پەلاماری دا و گیانی لەدەستدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی لیامان لە پزیشکی دادی سلێمانی وەرگرتووەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەئێمە نەوتووە تەنها ئەوە نەبێت هەندێک میدیا وتویانە بەپێی ئەنجامەکە بێت لیا سەگ خواردوویەتی".
ئاماژەی بەوەکرد "من خۆم دڵنیام لیا بەهۆی پەلاماردانی ئەو سەگانەوە گیانی لەدەستداوە و بەچاوی خۆم دیومە، بەڵام تاکە هەڵەی ئێمە ئەوە بوو لیامان نەبردە پزیشکی دادوەری".
باوکی لیا وتیشی "تەرمی لیامان دووبارە بەخاکسپاردووەتەوە و سکاڵاش لەسەر ئەو کەسانە دەکەم کە تۆمەتیان بۆ دروستکردم، هەروەها سبەینێ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەک دەخەمەڕوو".
لیای عەلی تەمەن 10 ساڵان هەفتەی رابردوو لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی لەلایەن سێ سەگی پاسەوانی کە هی دراوسێکەی ماڵی لیا بوو پالامار درا و گیانی لەدەستدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی لیا تەرمەکەی نەبردبووە نەخۆشخانە و راستەوخۆ بە خاکی سپاردبوو، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵە لەلایەن چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانییەوە دواکرا تەرمی لیا دەربهێندرێتەوە و پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێتەوە و رۆژی هەینی رابردوو تەرمەکی لیا دەرهێنرایەوە دوای پشکنین دوێنێ رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و دووبارە بەخاکسپێردرایەوە.
س.ر

بیروڕا