گێتی

بڕی تێچونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی تێچونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دیاریکرا
مەودا میدیا-

دەستەی حەج و عومرەی عیراق نووسراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا بڕی تێچونی حەجی ئەمساڵی بە فڕۆکە و ئۆتۆمبێل ئاشکراکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕی تێچونی حەج بە فڕۆکە چوار هەزار و (200) دۆلارە و بە ئۆتۆمبێلیش سێ هەزار و (450) دۆلارە.

باسی لەوەشکردووە، پێشتر پارەی حەج بە دۆلار وەردەگیرا، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە دەتوانن بە دینار پارە بدەن و هەر دۆلارێکیش بە (1200) دینار وەردەگرن.

دەستەی حەج و عومرە دەشڵێت "ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و بە فڕۆکە گەشت بکەن پێویستە قیستی یەکەم بدەن کە بڕەکەی دوو هەزار و (120) دۆلارە"، وتیشی "قیستی ئەوانەشی کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێل ئەو گەشتە ئەنجامبدەن هەزار و (370) دۆلاری ئەمەریکییە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب