کوردستانی
وەزارەتی کارەبا داوایەکی سەیر لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ته‌زوی كاره‌بای نیشتمانی، وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌نا بۆ وزه‌ی خۆر ده‌بات داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات کە لەو رێگەیەوە کارەبای بەرهەمدەهێنن و بڕی زیاد لە پێویستی خۆیان بەرهەمدەهێنن بی فرۆشنەوە بە وەزارەتی کارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوبەشانەی کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنن و دەیانەوێت بەشی زیادەی هەژمار بکرێت، بڕی وزەی هەناردراو لەگەڵ بڕی وزەی بەکارهێنراو ئاڵوگۆڕ بکرێت، دەتوانن بە تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە بیبه‌ستنه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی لەوەشکردووە، کارەبای ئەم هاوبەشانە لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دێتە ناو تۆڕی نیشتمانییەوە و بەو رێژەیەی کە لێیان وەردەگیرێت، لە کرێی کارەباکەیان بە شێوازی پاککردنەوە کەمدەکرێتەوە.
داواکارییەکەی وەزارەتی کارەبا لەکاتێکدایە لەئێستادا بەشێک لە هاوڵاتییان خۆیان لە ماڵەکانیان لە رێگەی وەزەی خۆرەوە کارەبای خۆیان دابیندەکەن و هەندێک جار لە بڕی پێویست زیاتر بەرهەم دەهێنن و وەزارەتی کارەباش داوای ئەو زیادەیە دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا