کوردستانی

بەفەرمی کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفەرمی کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم ئەمشەو شەپۆلێکی لاوازی خۆڵبارین کەرکوک، گەرمیان و باشووری سلێمانی دەگرێتەوە، بەڵام سبەینێ پێنجشەممە بە تەواوەتی کاریگەریی نامێنێت و کۆتایی دێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەم شەو پێشبینی شەپۆلێکی لاوازی خۆڵبارین لە هەندی ناوچەی هەرێم دەکەین بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک، گەرمیان و باشووری شاری سلێمانی کە ئەگەری کەم بوونەوەی مەودای بینین هەیە بۆ کەمتر لە سێ کم لە هەندێ ناوچە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن".

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا ئەوەش خراوەتەڕوو "شەپۆلە خۆڵبارینەکە بۆ بەیانی پێنجشەممە کاریگەری لە تەواوی ناوچەکان نامینێت".

ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە کە لە هەندێک ناوچە بووە هۆی راگرتنی دەوامی فەرمی و گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت و بەهۆیەوە چەندین کەس رەوانەی نەخۆشخانەکران.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن