کوردستانی
بازرگانێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە خەڵکی ئیدارەی راپەڕینە و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە خەڵکی ئیدارەی راپەڕینە و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022 بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران رایگەیاند "دواى چەندین ساڵ بەدواداچوون، کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرى ورد سەرەنجام هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان تۆمەتبار (س.ع.خ) یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانى مادەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان لە بازگەى گۆجار سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستگیرى بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبار خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە و دانیشتووى قەلادزێ و وڵاتى ئێرانە و پشکى شێرى هەبووە لە بڵاوکردنەوەى مادە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستال، هێرویین و تریاک لە هەرێمى کوردستان".
بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانى سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ماوەى ئەم چەند ساڵە هێزەکانى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکان، توانیان دەستبگرن بە سەر رێژەیەکى زۆر لە جۆرەکانى مادەى هۆشبەر و حەبى هۆشبەر و چەندین ئۆتۆمبێل و دەستگیرکردنى ژمارەیەکى زۆر لە ئاڵوودەبووان و فرۆشیارانى مادەى هۆشبەر کە کاریان بۆ (س.ع.خ) کردووە، ناوبراو سەرپەرشتى باندێکى گەورەى هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەى مادە هۆشبەرەکانى دەکرد و بە دەستگیرکردنى ئەم بازرگانە، مادەى هۆشبەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەى بەرچاو روو لە کەمبوون دەکات".
س.ر
س.ر
بیروڕا



