گێتی
ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی سەردانێکی بۆ ئازەربایجان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، وەڵامی بۆردومانەکەی رووسیا بۆ سەر ھێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سوریا دەدەنەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی حورییەت ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوای سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بۆ پاراستنی سنوورەکانمان ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجامدەدەین"، وتیشی "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باکووری عیراق و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە ئەگەری ھەبوونی بچووکترین ھەڕەشە لە دژمان، بە تووندی وەڵاممان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "رازی نابین بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ و دانوستاندنەکان لەگەڵ سوید و فنلەند بۆ ئەو مەبەستە لە ئاستی پێویستدا نەبوون و ھیچ ھەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا نەنراوە".
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوید کرد لەگەڵ ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات، ئەمەی وەک بەڵگەیەک بۆ پشتگیریی سوید لە ھێزە کوردییەکانی سووریا ھێنایەوە.
ر. ئ.