گێتی
ئەمەریکا هاوکاریی ئۆکرانیا دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر رووسیادا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریدا سیستمی مووشەکی و چەکی پێشکەوتووتر بۆ ئۆکرانیا بنێرێت بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە شەڕی ئۆکرانیان و رووسیا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین وتاریدا ئاشکرایکرد "لە نزیکترین کاتدا سیستمی مووشەکی و چەکی پێشکەوتووتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرین بۆئەوەی لە گۆڕەپانی جەنگ دژی رووسیا بەهێزتربێت".
سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو "تا هێرش نەکرێتە سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان، راستەوخۆ بەشداری لەو ململانێیەدا ناکەین، ئێمە بە دوای شەڕی رووسیا و ناتۆدا ناگەڕێین، هەروەها ئێمە هانی ئۆکرانیا نادەین بۆ ئەوەی لە دەرەوەی سنوورەکان هێرش بکەن، بەڵکو هاوکاریان دەبین".
ئەمەریکا سیستمی مووشەکی هایمەرز رادەستی ئۆکرانیا دەکات کە یەكێكە لە سیستمە پێشکەوتووەكانی جیهان و رۆڵی گرنگی دەبێت لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
س.ر