گێتی
بەریتانیا 14ی ئەم مانگە ژمارەیەک کۆچبەر رەوانەی رواندا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەریتانیا ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن ئاگادارکردووەتەوە کە 14ى ئەم مانگە رەوانەى رواندا دەکرێن، بەوەش رێککەوتنى نێوانیان لەو بارەیەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەریتانیا ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن ئاگادارکردووەتەوە کە 14ى ئەم مانگە رەوانەى رواندا دەکرێن، بەوەش رێککەوتنى نێوانیان لەو بارەیەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا کۆچبەرەکان کورد، سورى، میسرى و ئەفغانى تێدایە و بڕیارە بە فڕۆکەیەک رەوانەى رواندا بکرێن، تا لەوێ چاوەڕوانى وەڵامدانەوەى داواى مافى پەنابەریان بکەن.
لەوبارەیەوە پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا جەختیکردەوە لە رەوانەکردنى یەکەمین کاروانی کۆچبەران بۆ رواندا لە 14ی حوزەیراندا، بەپێی رێککەوتنى نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتى ناوخۆ باسى لەوەکردووە، کە رەنگە پڕۆسەکە دوابخرێت.
لە دوو هەفتەی رابردوودا پرسی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا و ناردنەوەی بەشێکی دیکەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیاین پرسێکی گەرمی نێو میدایا جیهانییەکان بوو، ئەوەش ناڕەزایی کۆچبەرانی دانیشتووی بەریتانیای بەدوای خۆیدا هێنا.
ر. ئ.