ئەدەب و هونەر

دواجار جۆنی دیب کەیسەکەی لە ئەمبەر هێرد بردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواجار جۆنی دیب کەیسەکەی لە ئەمبەر هێرد بردەوە
مەودا میدیا-

دواجار ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی (جۆنی دێپ) سکاڵا یاساییەکەی لە دادگە دژی ھاوسەری پێشووی (ئەمبێر ھێرد) بردەوە.

 بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی (جۆنی دێپ) لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بە تۆمەتی تووندوتیژیی سێکسیی لە ماوەی رابردوودا بووە ھۆی ناوزڕاندنی ئەکتەرە ئەمەریکییەکە و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری فیلم گرێبەستەکانیان لەگەڵ جۆنی ھەڵوەشاندەوە.

 سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو جۆنی دیپ و ئەمبەر هێرد یەكتریان كەمەندكێشی دادگە كرد و پرۆسەی دادگاییكردنەكە دەیان كاتژمێری خایاند و سەدان ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا بینەری دیمەنەكانی ناو هۆڵی دادگە بوون.

لە کۆتاییدا دادگەی ڤێرجینیا رایگەیاند، ئەمبەر هێرد لە گوتارێکیدا لە ساڵی 2018 دەنگۆی ناڕاستی لە بارەی جۆنی دێپ بڵاوکردووەتەوە گوایە تووندوتیژیی سێکسیی بەرانبەر کردووە، بەو پێیە بڕیاریدا کە جۆنی دێپ بە 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن