کوردستانی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان گەندەڵی خالە سنورییەکان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سۆما خالید
ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان لە فراکسیونی گۆران رایگەیاند لە ماوەی رابردوودا لە 17 خاڵدا بەدواداچونمان بۆ گەندەڵی خالە سنوورییەکان کردووە ئاماژەی بەوەشکرد دەیان کۆمپانیا لە خاڵە سنورییەکان لەژێر ناوی جیاجیا پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
دابان محەمەد، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی گۆران لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە ماوەی رابردوودا لە 17 خاڵدا بەدواداچونمان بۆ گەندەڵی خاڵە سنورییەکان کردووە، ئەوەی تێبینی بوو هەندێک کاری نایاسایی دەکرێت کە سنوری گەندەڵی تێپەڕاندوە و جگە لە دزی و کاری مافیای هیچ ناوێکی تر هەڵناگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک گەندەڵیش لە رێگەی یاساوە رێکخراوە و توانای چارەسەکردنی قورسە ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێز نەبێت، دوای ئەم بەدواداچونانە لیژنەی مەیدانی بۆ خاڵە سنورییەکان پێکهات و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسان کرا".
دابان محەمەد وتیشی "ئۆتۆمبێلی کۆن و بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلی درع و گرانبەها، شیر و جگەر و چەندین جۆر خۆراکی ماوەبەسەرچوو بردنە دەرەوەی کانزا فلزییەکان و هێنانی چەندین جۆر بەروبومی قەدەغەکراوی وەک هێلکە و دوگ و چەندین شتی دیکە هاتن و رۆشتنیان پێوەکراوە".
ئە ئەندام پەرلەمانە باسی لەوەشکرد "دەیان کۆمپانیا لە خاڵەسنورییەکان لەژێر ناوی جیاجیا پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن، جگە لە سەرانە هیچ ناوێک هەڵناگرێت، پێشتر کاری قاچاغ بە کۆڵ و باری ولاخ لە نزیکی خاڵە سنورییەکان دەکرا، ئێستا بە کۆنتێنەری گەورە و بەهێزی چەک و لە راستەڕێی خاڵەسنورییەکانەوە دەکرێت بە ئیعتیرافی بەرپرسێکی گومرگ بێ جیاوازی لە هەموو خاڵە سنوورەیەکان".