گێتی
وەزیری بەرگریی تورکیا هەڕەشەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت كە دەیانەوێت سەقامگیریی سوریا تێكبدەن.
وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت كە دەیانەوێت سەقامگیریی سوریا تێكبدەن.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاند "وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت سەقامگیری هەندێک ناوچەی سووریا دەکەنە ئامانج کە ئارامییان بۆ دەستەبەرکراوە".
ئاکار دەشڵێت "تەواوی چالاکییەکانمان تا بکرێت روونن و بە رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیان دەدەین، ئێمە تەنیا دەمانەوێت ئاسایشی سنوورەکەمان و هاوڵاتییانمان بپارێزین".
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدەدات.
ر. ئ.