عەدالەت عەبدوڵڵا
ستراتیژی گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری
پێشه‌كی:
پێنج ئارگیۆمێنتی بنچینه‌یی و بابه‌تی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژگاری ئه‌مڕۆی باشووری كوردستاندا، له هه‌ر كاتێك زیاتر، بانگه‌واز بۆ گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییان و كۆمه‌ڵگه بكرێت. له‌م بواره‌شدا، پێش هه‌ر پارتێكی سیاسی، رووی بانگه‌واز له هێزێكـــــی وه‌ك ی.ن.ک یش بێت، كه هێزێكه له هه‌لومه‌رجێكی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ستیاردا ده‌ژی، بگره به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی وڵاته‌وه گوشاری له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌لومه‌رجه به ئاستێك گه‌یشتبێت كه جێی ره‌خنه‌ی ئاشكرای كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌م هێزه خۆیشی بێت وه‌ك له بۆنه‌ی دیداری ئه‌م دواییانه‌ی حزبه‌كه‌دا گوزارشتی لێكرا، به‌جۆرێك كه ئیتر، لێره به‌دوا، ریفۆرمی كارگێڕی و سیاسی و حزبی، پێویستیی ژیانی و له‌دواخستن نه‌هاتووبن، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه و هه‌ڵه‌یه‌كیشیان تێدا به زیانی گه‌وره ته‌واوبن.
ئارگیۆمێنتی یه‌كه‌م:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتێكی فه‌رمانڕه‌وایه، له ریزبه‌ندیشدا هێزی دووه‌می ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیی هه‌رێمه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گرنگی به سیستمی گوتار Discourse system ی ئایدیۆلۆژییانه‌ی ئه‌م هێزه بدات، چاوی له‌سه‌ر سیستمی ره‌فتار-ێتی Behavior system واته زۆربه‌ی كات پرسیاری هاوڵاتی ئه‌وه‌یه: ئه‌م هێزه، وه‌ك هێزێكی فه‌رمانڕه‌وا، چی بۆ كۆمه‌ڵگه و هاوڵاتییانی وڵات پێیه؟ خزمه‌تگوزارییه‌كانی له بواری فه‌رمانڕه‌واییدا چین؟
ئارگیۆمێنتی دووه‌م:
یه‌كێتی، هێزێكی هاوبه‌شه له فه‌رمانڕه‌واییدا، به‌ڵام هێزێكی باڵاده‌سته له ناوچه‌ی نفوزدا. دیفاكتۆی نیمچه دابه‌شبوونی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان، مه‌حكومی ده‌كات كه له به‌رده‌م رای گشتیدا وه‌ك هێزێكی فه‌رمانڕه‌وای پله یه‌ك بێت، به‌وه‌ش ته‌واوی دانیشتوانی ناوچه‌ی نفوزی خۆی، له بواری به‌ڕێوه‌بردندا، گره‌ویان له‌سه‌ر سیستمی ره‌فتاری ئه‌و بێت كه دیارترین گره‌وه‌كانیش، له‌ئێستادا پێش هه‌ر گره‌وێكی تر، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیانه، بگره گه‌شه‌پێدان و زیاد كردنیشیان.
ئارگۆمێنتی سێیه‌م:
یه‌كێتی، هێزێكه، به ناسنامه چه‌پ و دیموكراته، واته به‌شێكه له‌و خێزانه ئایدیۆلۆژییه جیهانییه‌ی كه پێی ده‌ترێت(The Socialist International (SI، ئه‌م خێزانه گڵۆباڵه هێشتا باوه‌ڕیان به ده‌ستوه‌ردانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌ته‌كان هه‌یه له پێناوی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌كانیاندا. ئایدیۆلۆژیای سۆشیال دیموكراته‌كان، به‌گشتی، بریتییه له هه‌ڵوێستێكی ناوه‌نجی له نێوان سۆشیالیزم و سه‌رمایه‌داریدا و به خۆیان ده‌ڵێن ئاڵا هه‌ڵگرانی رێگای سێیه‌م The Third Way و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی لیبراڵیسته تازه‌كانی Neoliberalism جیهاندا كۆك نین كه باوه‌ڕیان به سه‌رمایه‌داریی بازاڕی ئازاد هه‌یه، بگره ده‌وڵه‌ت راده‌ستی پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تكردن Privatization ده‌كه‌ن كه یه‌كسانه به گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و خاوكردنه‌وه و پاشه‌كشه پێكردنی كه‌رتی گشتی.
بێگومان ئه‌م ئارگیۆمێته‌ش بۆ خۆی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی، وه‌ك هێزێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و رێگایه، رێگای سێیه‌م، هه‌ر خۆی بێته‌وه سه‌ر شانۆ و ببێته حزبی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان، چ له ناوچه‌ی نفوزی خۆیدا، چ له داڕشتنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و پرۆژه‌كانیدا، چ له پێشكه‌شكردنی ئه‌و یاسایانه‌شدا له په‌رله‌مان كه دامه‌زراوه‌كانی راپه‌ڕاندنمان، له كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی بێ خزمه‌ت و ناكاراوه، بۆ ده‌كه‌نه دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مدار و خزمه‌تگوزار.
ئارگیۆمێنتی چواره‌م:
ئه‌مه‌یان تایبه‌ته به زیادبوونی دیارده‌كانی بێكاری و هه‌ژاری و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا كه ئه‌مڕۆ، به هه‌موو پێوه‌رێك، پێویستییه‌كی زۆریان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی گشتی و كۆمه‌ك و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌یه.
یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ببێته نوێنه‌ری ئه‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش كه دڵنیاین له بۆشایی نوێنه‌ری سیاسیی راسته‌قینه‌ی خۆیاندا، به سروشتی حاڵ، ره‌هه‌ندی رۆحیان به‌هێزتر ده‌بێت و به‌لای گروپه ئیسلامییه‌كان و هه‌ندێجاریش توندئاژۆكاندا دایده‌شكێنن.
وته‌زای به‌ناوبانگی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال، جێگری سه‌رۆكی سۆشیال ئه‌نته‌رناسیۆنال، كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خانووه قوڕه‌كان ده‌كرد، وه‌رگێڕانێكی لۆكاڵییانه‌ی ساده‌و ورده بۆ ره‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فه‌ی سۆشیال دیموكراته‌كان له به‌رامبه‌ر چینه په‌راوێزییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌توانێت له ناوچه‌ی نفوزی خۆی و له‌ناو پرۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیشدا خزمه‌تی تایبه‌تیی ئه‌و چینه بكات كه به‌داخه‌وه، ساڵ بۆ ساڵ، له گه‌وره‌بووندایه.
ئارگیۆمێنتی پێنجه‌م:
ئارگیۆمێنتێتكی تر، قه‌یرانه‌كان و ناڕه‌زاییه به‌رده‌وامه‌كانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه وه‌ك رووبه‌رێكی جیۆسیاسیی كراوه به رووی پیاده‌كردنی هه‌ندێ له ئازادییه دیموكراتییه‌كاندا. ئه‌و قه‌یرانانه، له به‌شێكی زۆری‌دا و به ئاشكرا زاده‌ی پاشه‌كشه‌ی ترسناكی خزمه‌تگوزارییه‌كانن له‌م ناوچه‌یه‌دا، هاوكات خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئاوه‌دانی و جووڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتوگوزاری و بازاڕی كار به گشتی.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه نا ئاسایی و مه‌ترسیدارانه كه ناڕه‌زاییه ده‌ربڕدراو و خه‌فه‌كراوه‌كان دروستیان كردوون و له‌م زۆنه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن، له حاڵی ئێستادا ته‌نها له رێگه‌ی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و ئیدارییه‌وه جڵه‌و ده‌كرێن و خاو ده‌بنه‌وه كه خزمه‌تگوزاری و شه‌ڕی نموونه‌سازیی بكاته ئامانجی ئه‌م پارته فه‌رمانڕه‌وایه و تایتڵی ستراتیژی دوورمه‌ودا بۆی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌توانرێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی تریشدا بكرێت كه باوه‌ڕیان به بایه‌خی گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و ناڕه‌زاییه‌كاندا.
ک. ر.