گێتی

بزووتنەوەی ئەلقاعیدە: هەر كەس سوكایەتی بە پێغەمبەر بكات دەیكوژین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی ئەلقاعیدە: هەر كەس سوكایەتی بە پێغەمبەر بكات دەیكوژین
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی ئەلقاعیدە هەڕەشەی تووند لەو كەسانە دەكات كەوا سوكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەربێت) دەكەن و رایدەگەیەنێت ژیان و ئارامییان پارێزراو نابێت، ئەوەشی وتووە كە تۆڵەی تووند لەو كەسانە دەكەنەوە بێڕێزی بە پێشەواكەیان دەكەن.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022 بڵاوكرایەوە، بزووتنەوەی ئەلقاعیدە نووسیویەتی "ئەوانە سووكایەتی بە پێغەمبەر محەمەدی شانازیی مرۆڤایەتی دەكەن، نە لێیان دەبوورین و نە بەزەیشیمان پێیاندا دێتەوە".

بزووتنەوەی ئەلقاعیدە هەڕەشەكەی زیاتر تووندكردووەتەوە و رایگەیاندووە "ژیانی ئەوانە لە ئارامیدا نابێت كە سوكایەتی بە پێغەمبەر دەكەن، هەروەها سوكایەتیكردن تەنها بە بەیاننامەیەكی سەركۆنەكردن و دەربڕینی چەند وشەی دڵگرانین كۆتایی نایەت"، ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو جۆرە كەسانە نە لە ماڵەكانیان و نە لە سەربازگەكانیشدا پارێزراو نابن".

بزووتنەوەی ئەلقاعیدە داوای تۆڵەكردنەوەی كردووە و نووسیویەتی "ئاگاداری هەموو كەسە ئازا و پیسەكان دەكەینەوە، بەتایبەت تیرۆریستەكانی هندۆتفای داگیركەری هیند، كەوا ئێمە لەپێناو پاراستنی شكۆی پێغەمبەرەكەماندا دەجەنگین، سوورین لەسەر ئەوەی بمرین و بكوژین لەپێناو كەسێتی پێغەمبەرەكەماندا، هەر كەسێك قسە بە پەیامبەرەكەمان بكات دەیكوژین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد