گێتی
دوای لێدوانێکی ئەردۆغان لیرەی تورکی هاڕەیکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە لێدوانێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سوودی بانکی کەمدەکاتەوە، ئەمڕۆ لیرەی تورکی 0.9% بەهاکەی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستدا.
دوای ئەوەی لە لێدوانێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سوودی بانکی کەمدەکاتەوە، ئەمڕۆ لیرەی تورکی 0.9% بەهاکەی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی تورکیا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە هەزار و 712 لیرەی تورکی، ئەوەش دابەزینێکی بەرچاوی بەهای لیرەیە بەرانبەر بە دراوەکانی دیکە و لەمساڵدا دراوی ئەو وڵاتە 22%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند، ئەوان سوودی بانکی زیاد ناكەن بهڵكو بهپێچهوانهوه، بهردهوام دهبن له دابهزاندنی.
لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهان، مانگی رابردوو هەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاست لە 24 ساڵی رابردوودا کە بەڕێژەی 73.5% بووە، لەوانەش زۆرترین هەڵاوسان لە نرخی گواستنەوە و خۆراکدا دروستبووە.
ر. ئ.
ر. ئ.