راپۆرت
پرسی كورد لە توركیا... قەوانی كۆن و پاكێجی نوێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- خەڵەف غەفور
رۆژی 12ی حوزەیرانی 2022 لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆكی گشتیی پارتی ئاییندە، بەشداری لە وۆرك شۆپی (بنیاتی ئاییندەی دیموكراسیمان: پرسی كورد) كرد و بەدوای ئەوەشدا پاكێجێكی 10 خاڵی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد خستەڕوو.
چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا یەكێكە لە پرسە هەرە هەستیار و گرنگەكان، دەنگەكانی باكووری كوردستان و ژمارەی كورسییەكانی بۆ هەر پارتێك بیەوێت بگاتە دەسەڵات یان لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، گرنگ و یەكلاكەرەوەیە. ئێستا كە قسە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا "چی پێشوەخت یان ئەنجامدانی لەكاتی خۆیدا" دەكرێت، دیسانەوە پرسی كورد بووەتە رۆژەڤ و هەر پارتە و لای خۆیەوە باسی لێوەدەكات، هەروەها پارتیش هەیە نكۆڵی لە كورد و پرسەكەی دەكات وەكو پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە.
گەڕانەوە بۆ 18 ساڵ پێش ئێستا
ئەحمەد داود ئۆغڵو، شارەزایە لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، تێزی دكتۆراكەی ناوی "قووڵایی ستراتیژی... پێگەی توركیا و رۆڵی لە مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا"یە، بۆ ماوەیەكی زۆر بنەمای كاركردنی سیاسەتی دەرەوەی پارتی داد و گەشەپێدان بوو. لە دامەزراندنی ئەكەپەوە لە ساڵی 2001 تا وازهێنانی لە ساڵی 2019 لە پلەوپایەی جۆربەجۆردا نوێنەرایەتیی ئەكەپەی كردووە، دیارترینیان بۆ ماوەیەك وەزیری دەرەوە، سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان بوو.
ئەو كە لە دنیای زانستەوە هاتبووە نێو دنیای سیاسەت، بۆچوونی جیاوازی هەبوو، بەڵام وردە وردە بەپێی گۆڕینی ناونیشانەكەی گۆڕانكاری لە بۆچوونەكانیدا هاتەكایەوە، كاتێكیش سەرۆك وەزیران بوو، شەڕكردنی لە دژی كورد نەوەستان و كوشتوكوشتار هەر بەردەوامبوو.
كرانەوەی دیموكراتی بۆ چارەسەری پرسی كورد
كرانەوەی دیموكراتی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد پرۆژەی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە بوو لە ساڵی 2009، ئەو پرۆژەیە زۆر رەهەندی گرنگی هەبوو، بەڵام بە باشی نەچووە پێشەوە، بەربەستی زۆری هاتەپێش و كۆتاییەكەی خەمناك بوو.
بەپێی كرانەوەی دیموكراتی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ سەركردایەتیی پەكەكە دەكرا، بیروڕاكان ئاڵوگۆڕكران، شاندەكانی حكومەتی توركیا دەچوونە قەندیل، شاندی دەزگای هەواڵگری توركیا- میت لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە، بەڵام دەرئەنجامێكی كردەیی بەدەستنەهات و كرانەوەی دیموكراتی بە كردەوە كۆتاییهات، بگرە دەرگاكانی بەردەم چارەسەركردنی پرسی كورد داخران.
داود ئۆغڵو و پەكەكە دوای شەش ساڵ
ئەحمەد داود ئۆغڵو لە بیروبۆچوونەكانی خۆیدا هێڵێكی لەنێوان پەكەكە و هەدەپەدا كێشابوو، رەخنەی ئەوەی لە پەكەكە هەبوو كە پرۆسەی ئاشتی تێكدەدات.
كاتێك لە ساڵی 2015 ژمارەیەك نووسەر و رۆژنامەوانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئیستانبوڵ بانگهێشتی كۆبوونەوەكرد، بەڕوونی پێی وتبوون "برایانی كورد لە پەرلەمانی توركیا 80 ئەندامیان لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بەدەستهێناوە، بەڵام نەدەتوانرا ئەمە بە چەك بەدەستبێت، دەبینین هەڵبژاردن دەرفەتێكی نوێی هێناوەتە كایەوە بۆ قۆناغێكی نوێ، ئێمە دڵخۆشین بەوە، پێمانوتوون شەڕی شاخەكان و تفەنگ بگوێزنەوە بۆ پەرلەمان. توركیا دەوڵەتی دامەزراوە و یاسایە و ئێستا دەرفەت رەخساوە بۆ ئێوە، بەڵام بەداخەوە سەركردایەتیی پەكەكە لە قەندیل رێگەنادەن سەركردایەتی پارتی دیموكراتی گەلان ئەو كارە بكەن، هەروەها گوێ لە بانگەوازەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەركردەیان ناگرن كە داوای كشانەوە و چەكدانانیان لێدەكات".
ئەو لێرەدا وەكو سەرۆك وەزیران قسەی كرد، بۆیە هەمان زمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەكاردەهێنێت و خەباتی پەكەكە رەتدەكاتەوە.
پارتی ئاییندە و پرسی كورد
دوای وازهێنانی لە ئەكەپە، ئەحمەد داود ئۆغڵو لە ساڵی 2019 پارتی ئاییندەی دامەزراند، بەپێی قسەكانی هۆكاری دروستكردنی پارتەكەی ئەوەیە توركیا لە قەیرانی تاكڕەوی و سیاسەتی نادروست، سیستمی سەرۆكایەتی و دروستبوونی دیكتاتۆریەت، داڕووخانی ئابووری و گۆشەگیری رزگاربكات. هەروەها ئەردۆغانی بە مەترسی ناوبرد لەسەر سیستمی دیموكراسیی توركیا.
یەكێك لەو خاڵانەی ئەحمەد داود ئۆغڵو، بەپێی ئەزموونی كاركردنی لە پارتی داد و گەشەپێدان پێیگەیشت و تێیگەیشت ئەوە بوو كە دەنگ و ژمارەی كورد بۆ سەركەوتنی هەر پارتێك گرنگە، بۆیە لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی ئاییندەوە بەردەوام باسی پرسی كورد دەكات، بەڵام بەئاستێكی دیاریكراو، چونكە بەهەمان ئەندازە پێویستی بە دەنگی خەڵكانێكی ناسیۆنالیست و تووندڕەوە بۆ هەڵبژاردن.
پاكێجەكەی ئەحمەد داود ئۆغڵو بەناوی (بە دیموكراسیبوون)ە و لەسەر چەند ئاستێك قسەیكردووە:
یەكەم: پرسی دیموكراسی لە توركیا، چونكە پێیوایە رەجەب تەیب ئەردۆغان دیموكراسیەتی لەقاڵبداوە و هەنگاو بۆ دیكتاتۆریەت دەنێت.
دووەم: پرسی كورد و چارەسەركردنی لە رێگەی گفتوگۆكردنەوە. هەروەها دژی دانانی قەیوومن لە شوێنی سەرۆك شارەوانییەكانی هەدەپە.
سێیەم: پرسی پەیوەندیی توركیا لەگەڵ دراوسێ و كوردانی دەرەوەی توركیا و گەلانی دیكەش پێویستی بە رێكخستن و پێداچوونەوە هەیە.
ئەو پاكێجەی ئەحمەد داود ئۆغڵو، خۆی دووردەگرێت لەسەر مەسەلەی شوناس، ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەركردە و ئەندامانی دیكەی پەكەكە و هەدەپە، هەروەها باسی ئەوەشی نەكردووە ئایا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرییە لە ناوچە كوردییەكان؟
سێ سەرنج لەسەر پاكێجەكەی داود ئۆغڵو:
یەكەم: دەستپێكردنی بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردنە لە ناوچە كوردییەكان.
دووەم: گرتنەبەری هەموو رێگەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئەردۆغاندا.
سێیەم: ئاماژەیەكیشە بۆ ئامادەیی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە.
ساڵی 2005 لە ئامەد، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی "پرسی كورد پرسی منە و چارەسەری دەكەم"، ساڵی 2009 ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و یەكێك لە بەهێزترین كەسایەتییەكانی ئەكەپە بوو و لەگەڵ ئەردۆغان كشانەوە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی كرانەوەی دیموكراتی، هەرچی پاكێجەكەی ئێستایەتی شتی نوێی تێدا نییە و وتنەوەی دروشمە كۆنەكانە بەناوی نوێوە.
خ.غ