گێتی
سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەرپرسبووە لە دروستکردنی بۆم و خۆشی شارەزای تێدا هەبووە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەرپرسبووە لە دروستکردنی بۆم و خۆشی شارەزای تێدا هەبووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە، کە شارەزایی ھەبووە لە دروستکردنی بۆمب.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بە وردی پلانی بۆ داڕێژراوە تا کەمترین زیانی ھەبێت و ھیچ مەدەنییەک نەبووەتە قوربانی و زیانیش بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نەکەوتووە.
ئەوەش هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش فڕۆکەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە لە دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش لە باشووری خۆرئاوای تەرابلوس، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەختیشی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھێزە ئەمنییەکانی عیراق و پێشمەرگە بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە ھەر کوێیەک بن.
ر. ئ.
ر. ئ.