کوردستانی

یەکێتی: ئەوەی تورکیا دەیکات قبوڵکراونییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی: ئەوەی تورکیا دەیکات قبوڵکراونییە
مەودا میدیا-

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هێرشەكەی توركیا هاتەدەنگ دەڵێت "پێشێلكردنی سەروەریی خاك و ئاسمانی عیراق لەلایەن توركیاوە قبوڵكراو نییە".

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەکرد "ئەم رەفتارە قێزەونانەی توركیا بووەتە بارگرانی لەسەر وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتوندی سەركۆنەی دەكەین".

باس لەوەشکراوە "دیارە توركیا لە سۆنگەی هزری دژایەتیكردنی دراوسێیەكانی و بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانی هەر رۆژە و كوچێكی ئەم وڵاتە دەكاتە ئامانج، دوێنی لە شنگال و ئەمڕۆ لە كەلار كۆمەڵێك خەڵكی سڤیل و بێتاوانی بە ناهەق شەهید كرد".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هەمیشە جەختمان لەسەر پاراستنی سەروەریی خاك و ئاسمانی دەوڵەت و هاوڵاتییانی عیراق كردووەتەوە، لە هەمانكاتدا داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین ئەركە نیشتیمانییەكەی بەجێبگەیەنێت و سەروەریی دەوڵەت و گیان و موڵكی هاوڵاتییانی خۆی بپارێزێت و سنوورێك بۆ ئەم كردەوە دوژمنكارییانەی دەوڵەتی تورك دابنێت".

ر .ئ.

Qaiwan
Qaiwan