تەندروستی

نەخۆشیی كۆلێرا چییە و چۆن خۆمانی لێبپارێزین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشیی كۆلێرا چییە و چۆن خۆمانی لێبپارێزین؟
مەودا میدیا-

كولێرا چییە؟ كولێرا نەخۆشییەكی رەوانی درمی ترسناكە، دەبێتە هۆی هەوكردنی تووندی ریخۆڵە، بەهۆی میكرۆب "بەكتریا"ی "ڤیبیریو كۆلێرا"، لە ئەنجامدا نەخۆش تووشی سكچوونی توند و رشانەوە و وشك بوونەوە دەبێت ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت لەوانەیە گیان لەدەست بدات.

ئەم نەخۆشییە، لە خۆراك و ئاوی پیسبووەوە، بە رێگەی خواردن و خواردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ، ماوەی گەشەکردنی بەکتریاکە دوو کاتژمێر تا پێنج رۆژ دەخایەنێت.

لە نیشانە هەرە دیارەکانی کۆلێرا، سکچوونێکى توند و رشانەوەیەکی زۆر کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستەو کەمبوونەوەی ئاو و خوێ لە لەشداو دەبێتە هۆی راوەستانی گورچیلەکان و مردنی کەسەکە ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا ئاوی تێنەکرێت یان بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنییەکان نەخواتەوە.

بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا
*دەستەكانت بەئاو و سابوون جوان بشۆ پێش ئامادەكردنی خواردن، پێش نان خواردن و دوای دەرچوون لە ئاودەست.
*خواردن بەباشی بكوڵێنە، خواردنی هەڵگیراو جوان گەرم بكەوە پێش خواردنی.
*بۆخۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا، ئاوی پاك ( دوای كوڵاندن و ساردبوونەوەی) بەكاربهێنە بۆ خواردنەوە، بۆ چێشت لێنان و شۆردنەوەی سەوزە و میوە .
*ئەگەر دڵنیانەبوویت لە پاكی ئاو، ئەوا ئاوەكە بكوڵێنە بۆ ماوەی (5) خولەك یان كلوری تێبكە بۆ پاككردنەوەی.
*دوور كەوە لە خواردنی خواردن و خواردنەوەی سەردانەپۆشراو یان داندراو لە سەر شۆستەكان.
*بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا، لە چێشتخانەكان سەوزە مەخۆ و ماستاوی قوتونەكرا و مەخۆوە، ئاوی بوتڵ بەكاربهێنە.
*لەكاتی تووشبوونت بە سكچوون بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكە.
*بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا، قاڵبی بەفر بەكارمەهێنە بۆ ساردكردنەوە.
*دەستەكانت جوان بە ئاو و سابوون بشۆ،
ئاوی كوڵاو دوای ساردبوونەوە بەكاربهێنە بۆ خواردنەوە و چێشتلێنان، خواردن بە باشی بكولێنە پێش خواردنی.
*مەلەكردن لە مەلەوانگە گشتییەكان مەترسیی تووشبوونی هەیە بەنەخۆشیی كۆلێرا، دووركەوە لێی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە