گێتی

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رۆژی شەممە نۆی تەمموز دەبێت.

جاد ئەلقازی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، حیساباتی فەلەکناسی لە پەیمانگەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە وەستانی عەرەفات بۆ ساڵی کۆچی ئێستای 1443 رۆژی هەینی 8ی تەمموز دەبێت.

هاوکات سەرۆکی پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەدا کە سەرەتای مانگی (زولحیجە) بۆ ساڵی کۆچی ئێستا هاوتایە لەگەڵ رۆژی پێنجشەممە 30ی حوزەیران و 30 رۆژە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پایتەخت و شارە عەرەبی و ئیسلامییەکان، هیلالی نوێ دوای خۆرئاوابوون لەو رۆژەدا بۆ ماوەی (23-43 خولەک) دەمێنێتەوە، بەمەش دەستپێکردنی فەلەکی مانگی  (زولحیجە) پێنجشەممە 30ی حوزەیران دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان