گێتی
روودانی بوومەلەرزەیەک گیانلەدەستدانی 255 کەسی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستان روویدا لە ئەنجامدا 255 کەس گیانیان لەدەستدا و 155 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو 21ی حوزەیرانی 2022 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 لە پارێزگای پاکتیکای ئەفغانستانی روویدا، ئەو پارێزگاییە سەر سنووری پاکستانە، بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و 150 کەسی دیکەش برینداربوون چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.
سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەوروپی ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی بەدووری 44 کیلۆمەتر داوییەتی لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆست و بەدووری 500 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان هەستبە بوومەلەرزەکە کراوە.
س،ر