کوردستانی
كۆچبه‌رێكی كورد له رێگەی گه‌یشتن به ئه‌وروپا كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی دروستبوونی شه‌ڕ و ناكۆكی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كۆچبه‌ر له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنیان له یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، دوو كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان كورده و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه بڵاویكرده‌وه، دوای به‌ڕێكه‌وتنی پۆلێك كۆچبه‌ری به نه‌ته‌وه كورد و عه‌ره‌ب له رێگەی نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئه‌ورپا له رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، ناكۆكی و شه‌ڕ له نێوان چه‌ند گه‌نجێكی كۆچبه‌ر روویدا كه له نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بن له نزیك كۆزۆفۆ، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به فیشه‌ك برینداربوون كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان كورده.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "جێگر شێركۆ حه‌سه‌ن، ته‌مه‌ن 31 ساڵ هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره ماوه‌ی سێ ساڵه به ئامانجی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، كوردستانی جێهێشتوه و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه، به وته‌ی خێزانه‌كه‌ی كۆتاجار كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یان كردووه رۆژێك پێش كوژرانی بووه، خێزانه‌كه‌ی داوایان له ده‌زگای لوتكه كردووه كه ته‌رمی رۆڵه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
للای خۆشییه‌وه، ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌ڵێنی به خێزانی جێگر شێركۆ حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 31 ساڵ داوه كه هه‌وڵی ته‌واوه‌تی بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی كوره‌كه‌یان.
ر. ئ