گشتی

دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن لە ئاسمانی هەرێم روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن لە ئاسمانی هەرێم روودەدات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

کەشناسێکی دیاری هەرێمی کوردستان باس لە روودانی دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن دەکات، کە سبەینێ هەینی لە بەرەبەیاندا لە ئاسمانی هەرێمی کوردستانیش بە چاو دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت.
 
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا، سەبارەت بەو دیاردەیە رایگەیاند "رۆژی هەینی 24ی حوزەیرانی 2022، لە رۆژهەڵاتەوە بەرەبەیانی زوو دوابەدوای نوێژی بەیانی، بەشێک لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لەگەڵ مانگ دەبینرێن و دیمەنێکی ناوازە دروست دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دیاردەیە لە ساڵی 2004ەوە رووینەداوە و 18 ساڵ جارێک روودەدات، ئەوەی سبەینێ  دەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی تەلیسکۆب و بە چاو لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ببینرێت".

ئەوەشی ئاشکراکرد "دیاردەکە تاوەکو ساڵی 2040  رووناداتەوە ، 18 ساڵ جارێک روودەدات, بەڵام هەسارەکان بەتەنیا لە کات و شوێنی جیاجیادا دەبینرێنەوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان