کوردستانی
سبەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بەڕێوە دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا--سازگار ئەحمەد
ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوامە لەو چوارچێوەیەشدا سبەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بەڕێوە دەچێت.
لەوبارەیەوە رێبوار ستار، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند ''بڕیارە سبەی 9ی کانونی یەکەمی 2019 کۆنفرانسی مەڵبەندەکای رێکخستنی یەکێتی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات کە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی پاشینوەڕۆ بەردەوام دەبێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی وتیشی "سەرجەم ئامادەکارییەکان بەشێوەیەکی باش کراون، لەهەر مەڵبەندێک رەنگی ئەو پێنوسە جیاوازە کە دەنگی پێدەدرێت، هەروەها لەبەردەم مەڵبەندەکان بە فلێکس ناو و وێنەی کاندیدەکان هەڵواسراوە بۆ ئەوەی ئەو ئەندامانەی کە دەنگ دەدەن بەباشی دڵنیابن لە ناو و ژمارەی کاندیدەکان".
باسی لەوەشکرد "لە سنووری هەر مەڵبەندێکدا رێژەی بەشداری نوێنەرایەتی کۆنگرە دەگۆڕێت مەڵبەند هەیە گەورەیە ئەمەش رێژەکانیان زیاترە لە مەڵبەندە بچوکەکان، هەروەها بابەتی کۆنفراسی مەڵبەندەکان بۆ نوێنەرایەتی کۆنگرە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنەکانی 2014 و 2018 کراوە و کۆی ئەم دووانە دابەشی دوو دەکرێت و لەسەر ئەم ئەساسە رێژەی مەڵبەندەکان دیاریکراوە".
لە کۆتایدا رێبوار ستار ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی بەشدرای هەڤاڵانی ئۆرگانەکانی یەکێتی لەنێو کۆنگرە داهاتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە 500 ئەندام کەمتر نابێت".