وەرزش
بەرشەلۆنە ئۆفەرێک پێشکەشی عوسمان دیمبلی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی رۆژی دووشەممەی رابردوو وردەکارییەکانی ئەو ئۆفەرەی ئەم دواییەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی بۆ مانەوەی عوسمان دێمبیلی هێرشبەری تیمەکەی ئاشکراکرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا گرێبەستەکەی دیمبێلی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەر دەچێت و تا کۆتایی مانگ دوا وادەی نوێکردنەوەی کە بەرشەلۆنە داینا بەسەر دەچێت.
بەپێی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئیدارەی بەرشلۆنە بڕە پارەیەکی بەم دواییانە پێشکەش کردووە کە بڕەکەیی 6 ملیۆن یۆرۆییە لەساڵێکدا وەک پارەدانێکی پوختە.
یانەی بەرشەلۆنە پێشبینی ئەوە دەکات کە مووسا سیسۆکۆ، بریکارەکەی دیمبێل، بە شێوەیەکی تر وەڵام بداتەوە پێش رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، کاتێک ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە بەسەردەچێت.
دیمبێلی لەهاوینی 2017دا هاتۆتە بەرشەلۆنەوە بەبڕی105 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندەوە و لەماوەی 5 ساڵیدا بەدرێسی بەرشەلۆنەوە 149 یاری کردووەوە 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 34 گۆڵیشی دروست کردووە.