راپۆرت
ئەردۆغان خۆی سەپاند.. سوید و فینلاند خۆیان رادەستكرد و رۆژئاوای كوردستان بە تەنیا مایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- خەڵەف غەفور
كۆبوونەوەی لووتكەی ئەندامانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ پێینایە رۆژی دووەمی خۆیەوە و بەپێی بەیاننامە رەسمییەكان و لێدوانی سكرتێری هاوپەیمانێتییەكە سوید و فینلاند بە داواكارییەكانی توركیا رازی بوون و چیتر هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان و رژئاوای كوردستان ناكەن و قەدەغەی چەك كڕینیش لەسەر توركیا ناهێڵن.
رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا كۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆ دەستی بە كارەكانی كرد و چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت. بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی ئەوروپی و جیهانی لە یەكەم رۆژی كۆبوونەوەكەدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان سوید و فینلاند و تورکیا واژۆكراوە و بەوپێیەش چیتر توركیا ڤیتۆ دژی ئەو دوو وڵاتە بۆ بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ بەکارناهێنێت.
توركیا چی دەوێت؟
دوای هێرشە سەربازییەكەی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا و ترسی وڵاتانی ئەوروپا لە سیاسەتی فراوانخوازیی ئەو وڵاتە و تەشەنەسەندنی شەڕەكە، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ بەچڕی دەست بە كۆبوونەوەكانی كرد و بڕیاریدا توانای سەربازی و ئاستی بەرگریی هاوپەیمانێتییەكە بەرزتربكاتەوە وەكو خۆئامادەكردن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو. لەو نێوەیشدا سوید و فینلاند كە سنووریان لەگەڵ رووسیا هەیە داوای ئەندامێتییان لە ناتۆ كرد وەكو گەرەنتیی خۆپارێزی وڵاتەكانیان لە هێرشی داگیركاری رووسیا.
لە یەكەم كاردانەوەدا بەرانبەر داواكەی سوید و فینلاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەو دوو وڵاتەی بە پشتیوانیی تیرۆر "ئەوە قسەی ئەردۆغانە" تۆمەتباركرد كە مەبەست لێی هاوكارییەكانیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە و پارتی یەكێتیی دیموكراتیك- پەیەدە و بەتایبەت لە پێدانی چەك بە رۆژئاوای كوردستان.
توركیا، سوید و فینلاندی بەوەش تۆمەتباركرد كە دەستگیرۆیی بزووتنەوەی خزمەتی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن- فەتۆ دەكەن كە لەلایەن توركیاوە ئەو رێكخراوەش لە لیستی تیرۆردایە، ئەمە جگە لەوەی ئەردۆغان داوای رادەستكردنەوەی چەندین كەسی لە سوید و فینلاند كردووە.
یەكێكی دیكە لەو داواكارییانەی توركیا سووربوو لەسەری جێبەجێكردنی بابەتی هەڵگرتنی قەدەغەی چەكفرۆشتن بوو بە توركیا لەلایەن سوید و فینلاندەوە لە ساڵی 2019ەوە، چونكە توركیا بەردەوام لە شەڕدایە و پێویستی زۆری بە چەكی نوێ هەیە.
ئەو داواكارییانەی توركیا قورس و بەشێك لە كۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنی سویدی و فینلاند دژی جێبەجێكردنی بوون، بەڵام لێرەدا پرسی ئاسایشی نیشتمانی هەبوو، بۆیە حكومەتەكانی سوید و فینلاند كەوتنە گفتوگۆی جدی لەگەڵ توركیا بۆ گەیشتنە چارەسەر.
رێككەوتنی سوید و فینلاند- توركیا چییە؟
پێش كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022ی لووتكەی ناتۆ، وەزیرانی دەرەوەی سوید و فینلاند سەردانی ئەنقەرەیان كرد بۆ ریككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئەو وڵاتە، هەروەها توركیا بەردەوام جەختی لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی دەكردەوە، ئەگەرنا ئەوە "ڤیتۆ" دژی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ بەكاردەهێنێت.
دوا قسەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێش بەڕێكەوتنی بۆ مەدرید ئەمەبوو "ئێمە قسەی پووچمان ناوێت، بەڵكو ئەنجاممان دەوێت."
سكرتێری ناتۆ چی دەڵێت؟
ناتۆ سووربوو لەسەر گەیشتنە رێككەوتنی توركیا لەگەڵ سوید و فینلاند، بۆ ئەوەش هەوڵی زۆریاندا و تاڕادەیەكی زۆریش گەیشتنە رێككەوتن.
یانس ستولتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "سوید و فینلاند ئامادەن لەگەڵ تورکیا کار لەسەر کەیسە هەڵواسراوەکانی دیپۆرتکردن و رادەستکردنەوەی گومانلێکراوانی تیرۆر بە توركیا بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "لەهەمانکاتدا دەبێت پرۆسەكە بەگوێرەی بەندەكانی پەیماننامەی رادەستکردنەوەی ئەوروپی بێت".
سوید و فینلاند لە ساڵی 2019ەوە گەمارۆی چەكیان خستبووە سەر توركیا لە بەرانبەر هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بەڵام بەپێی رێككەوتنەكەیان ئەو گەمارۆیە هەڵدەگرن و چەك بە توركیا دەفرۆشن.
هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ كاری رژدی لەسەر ئەو بابەتە كردبوو، بەپێی قسەی سكرتێری گشتی هاوپەیمانێتییەكە سوید و فینلاند ملیان بۆ ئەو داوایەی توركیا داوە "فینلاند و سوید بڕیاریانداوە لەم ساتەوە هیچ گەمارۆیەکی چەک لەسەر تورکیا نەهێڵن. من پێشوازی لەو بڕیارە دەکەم، چونکە پێموایە نابێت هاوپەیمانەکان گەمارۆی چەک لە دژی یەک بەکاربهێنن."
یەپەگەش لەناو رێككەوتنەكەدایە
توركیا بەشێكی زۆری رۆژئاوای كوردستانی داگیركردووە، بەرانبەر بەو كارەی سوید و چەندین وڵاتی ئەوروپا و ئەمەریكا دژی توركیا وەستانەوە و هاوكاریی رۆژئاوای كوردستانیانكرد، ئەوە یەكێك بوو لەو نیگەرانیانەی توركیا كە بووە هۆی ئەوەی لە بەرانبەریدا هەڕەشەی بەكارهێنانی ڤیتۆ لە سوید و فینلاند بكات.
لە یەكەمین رۆژی كۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا سوید و فینلاند بەڵێنی ئەوەیان داوە ئەو هاوكاریانە رابگرن و هاوكاری توركیابن لەو مەسەلەیەدا. سكرتێری گشتی ناتۆ لەو بارەیەوە قسەیكرد و وتی "فینلاند و سوید پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ تورکیا دژی هەڕەشەکانی سەری دەربڕی. بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەش چیتر فینلاند و سوید پاڵپشتی بۆ یەپەگە و پەیەدە و ئەو رێکخراوەی لە تورکیا بە فەتۆ ناودەبرێت دابین ناكەن."
رۆژئاوای كوردستان دۆڕا
سوید و فینلاند لەسەر تەواوی داواكارییەكانی لەگەڵ توركیا رێككەوتن "لابردنی گەمارۆی چەك، پشتكردنە یەپەگە و پەیەدە و رۆژئاوای كوردستان و هاوكاری نەكردنیان، پشتیوانی سیاسەتەكانی توركیا لە رووبەڕبوونەوەی پەكەكە و بزووتنەوەی خزمەت و رادەستكردنەوەی ئەوانەی توركیا داوایان دەكاتەوە و قەدەغەكردنی چالاكییەكانیان".
بەپێی هەموو پێوەرەكانی سیاسی و دیپلۆماسی؛ سوید و فینلاند خۆیان رادەستكرد، رۆژئاوای كوردستان دۆڕا و توركیا سەركەوت.
س.ر