عیراقی

کاتی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین لە رۆژی ھەینییەوە روو لە عیراق دەکات و لە ناوچەکانی باشوور ئاستی بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی عیراق پێشبینی کەشوھەوای چەند رۆژی داھاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روو لە عیراق دەکات کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستانیش دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، بەھۆی خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان مەودای بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە چوار کیلۆمەتر.

لەبارەی رۆژی شەممەشەوە ئاشکرایدەکات، خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت و لەکاتی خۆڵباریندا مەودای بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە سێ کیلۆمەتر.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان