گێتی

ئەردۆغان: رەنگە نیوەشەوێک بدەین بەسەر باکووری سوریادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان: رەنگە نیوەشەوێک بدەین بەسەر باکووری سوریادا
مەودا میدیا-

لەبارەی هێرشی نوێ بۆسەر رۆژئاوای کوردستان یان باکووری سوریا سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکاندا هێرشەکانیان دەستپێدەکات.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا لەبارەی ئەوەی ئامادەکارییەکان، ئامادەکاریی سەربازین یان دیپلۆماسی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان(باکووری سوریا)، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "لە بارەی ئەم بابەتەوە من هەمیشە گوتەیەکم هەیە کە دەڵێم رەنگە شەوێک لەناکاو بێین".

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاندووە "هیچ پێویست بە شپرزەیی و پەلەپەل ناکات، ئێمە لەئێستادا لەو ناوچەیە کار دەکەین، ئاشکرایشە لە لایەک لە باکووری عیراق و لە لایەک لە باکووری سووریا، کار دەکەین، لەم بوارەدا بێگومان خەمی گەورەمان دێتەڕێ و شەهیدیشمان دەبێت، بەڵام ئەوان یەک بە 10 باجەکەی دەدەن. لەئێستادا ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئارادایە, ئەگەر کەمێک ئارامیمان هەبێت ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە بەهیزتر دەبێت و پشت بە خوا کە کاتی خۆی هات، ئەنجامی دەدەین".

ئەوە لەکاتێکدایە تورکیا ژمارەیەک سەربازی زۆری بە چەک و جبەخانەوە لەسەر سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەوناوچەنەی لە ژێر ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستاندان کۆکردووەتەوە و بەوتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتژمێری سفردا هێرش دەکەن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال