گێتی
سێ بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە باشووری ئێرانی هەژاند و بە گوێرەی زانیارییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 39ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە باشووری ئێرانی هەژاند و بە گوێرەی زانیارییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 39ی دیکەش برینداربوون.
لە لێدوانێکدا مەهدی دۆستی، حاکمی پارێزگای هورمزجان لە باشووری ئێران رایدەگەینێت، بەهۆی سێ بوومەلەرزەی لەسەر یەك پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیش برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان (6.1 بۆ 6.3) پلە بووە بە پێوەری رێختەر و زیانێکی زۆر بە ماڵ و باڵەخانەکانی شارەکە گەیشتووە.
حاکمی پارێزگای هورمزجان باسی لەوەکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە گوندی سایە خۆش بووە و زۆربەی ماڵی هاوڵاتییان داڕوخاوە.
ر. ئ
ر. ئ