کوردستانی

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیەندرا
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابووری رایگەیاند، ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی مانگی شەشیان ورنەگرتووە دوای پشووەکانی جەژن مووچەکانیان وەردەگرن، دەشڵێت "مووچەی مانگی حەوت لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت".
  
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابووری بە رووداوی راگەیاند "لە شەش مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری داوە بە مووچەی فەرمانبەران کە پێنج ملیاری هی داهاتی خۆی بووە و تەنها 400 ملیۆنی لە بەغداوە هاتووە".   
  
هاوکات سەبارەت بە دروستبوونەوەی کێشەی مووچە لە سلێمانی رایگەیاند "کێشەکە هێشتا بەتەواوی چارەسەرنەکراوە، پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی دەروازەکان ئاگادارکراونەتەوە کە کێشەی نەبوونی سیولە چارەسەربکەن و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بەرپرسی یەکەمی ئەو دۆخەیە".   
  
باسی لەوەشکردووە "ئەو کێشەیەی ئەم مانگە دروست بووە لە سلێمانی بەهۆی عارفە و جەژنەوەبووە و ئەو مووچەخۆرانەی لە سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە دوای پشووەکانی جەژن مووچەکانیان وەردەگرن".   
  
لەبارەی مووچەی مانگی تەممووزیش رێباز حەملان رایگەیاند "ئەوە کاری وەزارەتی داراییە، بەڵام ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە و پشت بەخوا ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا (25ی مانگ) مووچە دابەشدەکرێت".

ر. ئ



  



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن