کوردستانی
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ دووكەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان- وارماوا دوو كەس گیانیان لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەى لەگەڵ دەكرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی شوبات بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان- وارماوا بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە.
رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و هیۆندای تۆكسۆن بووه، لەئەنجامدا دوو لە سەرنشینەكانی هیۆنداكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.