کوردستانی
وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان... ئاوێكی زۆر تەنیا 40 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەكۆی 250 مێگاوات كارەبا كە وێستگەی دەربەندیخان لە توانای هەیە بیدات تەنيا 40 مێگاوات كارەباى لێ بەرهەم دەهێنرێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وێستگەی بەنداوی دەربەندیخان كە لە سێ تۆرباینی بەرهەمهێنانی كارەبا پێكدێت و لە توانای هەیە مانگانە 250 مێگاوات كارەبا بدات، بەڵام لە ئێستادا رێژەیەكی كەم كارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت ".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگەكە بەرهەم دەهێنرێت تەنها 40 مێگاواتەو ئەوەش رێژەیەكی كەمە بەراورد بەو بڕەی كە لە توانای هەیە بەرهەمی بهێنێت".
هەروەها وتی "چەندین گرفتی ئیداریی و دارایی بوونەتە رێگر بۆ پێشخستنی ئەو وێستگەیە، هەوڵدەدەین لە داهاتوودا ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن".